وەرزنامەی هێما، گۆڤارێکی فەلسەفی، فیکری و سیاسییە کە بە چاوی ڕەخنەوە بۆ کۆمەڵگەی سەردەم ئەڕوانێت و گەشە نەرێنی و ناساخەکانی ئەخاتە ڕوو. واوەتر «ھێما » بۆ خۆی کردۆتە ئامانج، لە بەستێنەی ڕەخنە و شیکاریی ئەو دیاردە و گەشە کۆمەڵایەتییانەدا بانگەشەی بەدیل و گۆشەنیگایەکی دیکە بۆ شێوە ژیانێکی «باش » و دادپەروەرانە بکات؛ ژیانێک کە شیاوی «مرۆڤ » و مرۆڤایەتیی بێت. لەم بەستێنەدا زانستە مرۆییەکان و شڕۆڤەی نوێترین ڕوانگە و ڕەوتە فیکرییەکان ئەکرێنە بنەمای ئافراندنی هزر و بیری نوێ.
ستاندارد و پێوه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌ت و داڕشتنه‌کان له گۆڤاری هێمادا.
- بابه‌ته‌کان گرێ‌دراو به‌ندن به ته‌وه‌ری دیاریکراوی هه‌ر ژماره‌یه‌که‌وه.
- بابه‌ته‌کان ده‌بێ بابه‌تی فیکریی، فه‌لسه‌فیی، کۆمه‌ڵناسی، دهروونناسیی و سیاسی بن. بابه‌تی بواری ئه‌ده‌بیی و مێژوویی و ستاتیکا ده‌بێ یا خاوه‌ن په‌یامێکی به‌هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسیی بن، یاخۆ ده‌بێ شرۆڤه و لێکدانه‌وه‌یه‌ک بکه‌ن که ڕه‌خنه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی کاکڵی ته‌وه‌ره‌که بێت. هه‌ر بابه‌تێک ده‌بێ کۆمه‌ڵێک خاڵی بنه‌ڕه‌تیی ڕێزمان و فه‌نی داڕشتن ڕه‌چاو بکات و له سه‌ر بنه‌مای مه‌نتیق نووسرابێت. هه‌ر نووسه‌رێک بۆ خۆی له ڕێزمان و ئه‌ده‌بییات و سه‌بکی ده‌ربڕین به‌رپرسه.
- داڕشتنه‌کان ته‌نیا به زمانی کوردی بڵاوده‌بنه‌وه، هیچ بابه‌تێک به بێ سه‌رچاوه‌ی شه‌فافی ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ ده‌رناچێت، بیروبۆچوونی شه‌خسیی هه‌ر نووسه‌رێک ده‌بێ شه‌فاف دیار بێت و ده‌ستنیشان کرابێت، داڕشتنی دۆگمیی به‌بێ سه‌رچاوه و داڕشتنی ته‌بلیغاتیی بێ بنه‌ما جێگه‌یان له‌و گۆڤاره‌دا نابێته‌وه.
- بیرۆکه‌ی ئایدیۆلۆجی و ڕادیکاڵ که دژی به‌هاگه‌لی هاوشێوه‌ی تۆله‌ڕانس و فره‌چه‌شنی و که‌رامه‌تی مرۆڤ بن، له هێمادا جێگه‌یان نابێته‌وه.
- ئه‌م گۆڤاره له گۆشه‌نیگای چه‌پ و سوسیالیزمه‌وه بۆ دونیا ئه‌ڕوانێت، به‌ڵام هه‌ر بابه‌تێکیش که ڕه‌خنه‌ی مه‌نته‌قی و زانستیی له‌و جیهانبینییه بگرێت، ده‌رفه‌تی په‌خشبوونه‌وه‌ی پێده‌درێت.
- درێژه‌ی بابه‌ت سێ تا هه‌شت لاپه‌ڕه‌ی (4 A) بێت.
له ئاکامدا ئه‌وه سه‌رنووسه‌ر و ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤارن که دوایین بڕیار له سه‌ر داڕشتنه‌کان و په‌خشبوون و بڵاوبوونه‌وه‌یان ده‌ده‌ن.