بیرمه‌ندی ئه‌مریکایی “ڕۆناڵد دوۆرکین” زۆر به شیاوی ئاوڕ له گه‌شه‌ی ناوه‌رۆکی ده‌سته‌واژه‌ی یه‌کسانیی ده‌داته‌وه، ناوبراو ئاماژه به یه‌کسانیی ده‌رفه‌ت و ئیمکانیاتی شارۆمه‌ندان ده‌دات؛ “دوۆرکین” بۆ سه‌لماندنی زه‌رووره‌تی ئه‌و ناوه‌رۆکه په‌نا ده‌باته به‌ر پڕه‌نسیپێکی باڵای ئیخلاق و زۆر که‌متر هاوشێوه‌ی “جۆن ڕۆڵس” پڕه‌نسیپی هاوکاریی شارۆمه‌ندان ده‌کاته پێوه‌ر، واوه‌تر ماڵئاوایی له پڕه‌نسیپی بڕیارنامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات و ڕوانگه‌و ئایدیای نۆڕماتیڤی خۆی (پێشنیازیی) به واتای دادپه‌روه‌رییه‌وه گرێ ده‌دات. سه‌ره‌کیترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه که چۆن و له چ بوارێک‌دا ده‌بێ شارۆمه‌ندان یه‌کسان بن. دیاره له‌و به‌ستێنه‌دا پرسی دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی ته‌واو ئاوێته‌ی یه‌ک ده‌کرێن، به‌ڵام “دوۆرکین” ئه‌م دیارده به دیارده‌یه‌کی سه‌یر و سه‌مه‌ر له قه‌ڵه‌م نادات، به‌ڵکه زۆر زیاتر له‌وه‌ش ده‌یهێنێته‌وه یادمان که هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌سته‌واژه‌ی یه‌کسانی بۆ بواری ماف و یاسا ته‌رخان کراوه و یه‌کسانی بواری یاساش ته‌نیا بۆ په‌ره‌دان به دادپه‌روه‌ری خراوه‌ته مه‌ڵبه‌ندی گهشهکهوه. یه‌کسانبوونی شارۆمه‌ندان له به‌رامبه‌ر یاسادا له لایه‌که‌وه قورسایه‌کی زۆری به خودی ده‌سته‌واژه‌ی یه‌کسانی به‌خشی و له لایه‌کی دیکه‌وه ڕچه‌شکێنێکی به‌رچاو بوو بۆ یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیی. “دوۆرکین” ده‌سته‌واژه‌ی یه‌کسانی به دوو جه‌مسه‌ره‌وه گرێ ده‌دات و ده‌ڵێ، ئێمه کاتێک که باس له یه‌كسانیی ده‌که‌ین، ئه‌وه ده‌بێ له لایه‌که‌وه باس له خۆشگوزه‌رانی یه‌کسانیی شارۆمه‌ندان بکه‌ین، جا لێره‌دا خۆشگوزه‌رانی واتایه‌کی به‌ربڵاو و گه‌وره‌تری هه‌یه، واته ئارامیی، ئاسایش و دوور بوون له چه‌وسانه‌وه و دوور له دۆخێک که تێیدا تاکی کۆمه‌ڵگه یاخۆ شارۆمه‌ند لاواز و بێده‌سه‌ڵات بکرێت؛ کاتێک لێره‌دا باسی بێده‌سه‌ڵاتی دێته ئاراوه، مه‌به‌ست له‌و بێدهسهڵاتیهیه که له به‌رامبه‌ر گه‌شه و گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بێ ده‌نگ و بێ بیروڕا کرابیت. جه‌مسه‌ری دووهه‌می ئه‌و ده‌سته‌واژه بریتییه له ده‌رفه‌ت و ئیمکانه یه‌کسانه‌کان، جه‌مسه‌ری یه‌که‌م له لایه‌نه نه‌رێنییه‌که‌یه‌وه ده‌ڕوانێت و باس له‌وه ده‌کات که به‌ر به دۆخی شیاوی یه‌کسانیی نه‌گیردرێت، به‌ڵام جه‌مسه‌ری دووهه‌م له لایه‌نه ئهرێنیهکهیهوه ده‌ڕوانێت و باس له ده‌رفه‌تڕه‌خساندن ده‌کات. کۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات چۆن ده‌توانن که ده‌رفه‌ته گرینگه‌کان به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان به سه‌ر شارۆمه‌نداندا دابه‌ش بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شارۆمه‌ندان به هه‌ستی به‌رپرسیارییه‌وه له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه و پێکهاته‌کانیدا مامه‌ڵه بکه‌ن و به کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیانی بزانن. خۆشگوزه‌رانی یه‌کسان بۆ “دوۆرکین” بریتییه له ڕێژه و ڕاده‌ی ئه‌و پێداویستیانه‌ی که بۆ بژێوی ژیان و بۆ به ڕه‌زایه‌ت گه‌یاندنی خواسته بنه‌ڕه‌تییه شه‌خسییه‌کان ده‌خرێته خزمه‌ته‌وه. ده‌رفه‌تی یه‌کسانیش بریتییه له‌و پێداویستیانه‌ی که له ڕوانگه‌ی مه‌نتیقه‌وه هه‌موو شارۆمه‌ندێک پێویستیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی شیاوی مرۆڤ بژی، جا ئه‌و ده‌رفه‌تانه له کۆمه‌ڵگه بۆ کۆمه‌ڵگه جیاوازن و هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به پێی ده‌رفه‌ت، سه‌رمایه، ستاندارد و ستڕاکته‌ری خۆی ئه‌وه پێناسه ده‌کات. “دوۆرکین” بۆ وێناکردنی ئه‌و بیرۆکه به‌م شێوه ده‌دوێت: گریمان له گه‌ڵ پیاوێکی تا ڕاده‌یه‌ک ده‌وڵه‌مه‌نددا ڕووبه‌ڕووین که چه‌ند دانه منداڵی هه‌یه، یه‌کێک له‌و منداڵانه چاوی کوێره، یه‌کی دیکه‌یان که‌سێکی خۆشئه‌ندام و خۆشگوزه‌رانه که بایه‌خ زۆر به ڕابواردن ده‌دا، ئه‌و ڕابواردنهش سه‌رفی زۆری ده‌وێ، یه‌کێکی دیکه‌یان سیاسه‌توانه به کۆمه‌ڵیک خواست و به‌رنامه‌ی گراننرخهوه، یه‌کی دیکه له منداڵه‌کان شاعێره و ژیانێکی زۆر ساده و ساکار ده‌ژی، منداڵێکی دیکه‌شیان په‌یکه‌رسازه و بۆ که‌لوپه‌ل و که‌ره‌سه‌ی کاره‌که‌ی سه‌رفی زۆری ده‌وێ؛ له کۆتاییدا پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که باوکی ئه‌م منداڵانه به چ شێوه‌یه‌ک وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی دابڕێژێت؟ ئه‌گه‌ر ئاوڕ له جه‌مسه‌ری یه‌که‌م بده‌ینه‌وه و بایه‌خی بۆ دابنێین، ئه‌وه ده‌بێ منداڵه مۆدێل و خۆشئهندامهکه و منداڵه سیاسهتوانهکه به‌شی زۆری سه‌رمایه‌که‌ی باوکیان به‌ربکه‌وێت، چونکه خۆشگوزه‌رانی و ژیانی مۆدێلیی سه‌رفی زۆره، دواتر بۆ کاروباری سیاسی و بۆ ریکلام و بانگه‌شه‌کردنی ئایدیای سیاسی پاره و سه‌رمایه پێویسته. منداڵه شاعێرهکه سه‌رفی که‌مه و ژیانێکی ساکار ده‌ژی، ئه‌و ده‌بێ به‌شێکی که‌می شامل بێت. به‌ڵام خودی ئه‌م وێنه ده‌یخاته به‌رچاومان که بۆچی “دوۆرکین” یه‌کسانیی خۆشگوزه‌رانی وه‌ک پێوه‌ری تیئۆریه‌كی دادپه‌روه‌ری ڕه‌تده‌کاته‌وه. هه‌ر تاکێک حه‌زێک، خواستێک، داواکاریه‌ک و پێشبینیه‌کی خۆی هه‌یه بۆ خۆشگوزه‌رانی، هه‌ریه‌ک خۆی بۆ خۆی به‌رپرسه و هه‌ریه‌ک خۆی بۆ خۆی پێناسه ده‌کات که چ شێوه ژیانێک هه‌ڵده‌بژێرێ و چ شێوه ژیانێک ده‌ژی. هه‌موو پێشبینیه‌کی خۆشگوزه‌رانی لایه‌نێک و ڕوانگه‌یه‌کی شه‌خسیی له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌ربۆیه هه‌ر تاکێکیش ده‌بێ خۆی له ئاکامدا بۆ ڕێگا و شێوه ژیانی خۆی به‌رپرس بێ. ئه‌وه هه‌رگیز قابیلی قه‌بووڵ نییه که که‌سێک، تاکێک سه‌رفه‌نه‌زه‌ر بکات و ساده و ساکار بژی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیانی که‌سێکی دیکه که گرانتره سه‌ربگرێ و ئه‌و که‌سه به ئاواتی خۆی بگات، هیچ که‌سێکیش بۆی نییه که چاو له‌وه ببڕێ و بڵێ، ئه‌وه ئه‌و که‌سه ساده و ساکار و کهمسهرف ده‌ژی، که‌وایه ده‌توانێ خۆشگوزه‌رانی و شێوه ژیانێکی گرانتر بهمن به‌ڕه‌وا ببینێ. با لێره‌دا ئاوڕێک له بیرۆکه‌ی ده‌رفه‌ته یه‌کسانه‌کان بده‌مه‌وه. هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا، “دوۆرکین” بیرۆکه‌ی خۆشگوزه‌رانی یه‌کسان ڕه‌تده‌کاته‌وه، هه‌ربۆیه ته‌نیا بیرۆکه‌ی ده‌رفه‌ت و ئیمکانی یه‌كسان ده‌مێنێته‌وه. ئه‌م بیرۆکه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌نێت که ده‌بێ هه‌ر شارۆمه‌ندێک ده‌رفه‌تی یه‌کسانی بخرێته ئیختیاره‌وه. به‌ڵام لێره‌دا مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه که به هه‌ڵه له‌و بیرۆکه تێبگه‌ین، چونکه “دوۆرکین” مه‌به‌ستی له یه‌کسانی موتڵه‌قی کۆمه‌ڵایه‌تیی نییه، به‌ڵکه زه‌رووره که هه‌ندێ نایه‌کسانی به گشتی ڕه‌تبکرێنه‌وه، به‌ڵام ده‌کرێ که هه‌ندێ نایه‌کسانیش قابیلی قه‌بووڵ بن. “دوۆرکین” ده‌ڵێ: کاتێک ده‌مانه‌وێ یه‌کسانی ڕابگرین، یا ده‌رفه‌ت به یه‌كسانبوونی دۆخه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ببه‌خشین، ئه‌وه ده‌بێ دابه‌شکاری ده‌رفه‌ته‌کان به شێوه‌یه‌ک بکه‌ین که ئه‌و دابه‌شکارییه به ته‌واویی ئاوڕ له دوو فاکته‌ری سه‌ره‌کی وه‌ک “مه‌به‌ست و هه‌ستیاریی” بداته‌وه. واته پێویسته که تێچوو و که‌ڵکی بڕیاره‌کان بۆ هه‌موو ئه‌ندامێک شه‌فاف و به‌رچاو بێ و له لایه‌ن زۆرینه‌وه به شێوه‌یه‌کی مه‌نتیقی وه‌ربگیردرێت. بۆ وێنه ده‌کرێ هه‌ندێ که‌س بڕیار بده‌ن، بایه‌خ به سه‌رفکاری نه‌ده‌ن و پاره و به‌شه سه‌رمایه‌که‌یان بخه‌نه گه‌ڕانه‌وه، یاخۆ هه‌ندێ که‌س له لایان په‌سه‌ند بێ بایه‌خ به سه‌رفی هه‌رزان بده‌ن و هه‌ندێ که‌سی دیکه به‌رده‌وام کاڵای گران و سه‌رفکاری گرانیان له لا سه‌رنجڕاکێش بێ؛ واوه‌تر که‌س هه‌یه که هه‌ڵوه‌دای شێوه‌یه‌ک سهرفکارییه که ئاکام و سه‌رئه‌نجامی ته‌نیا سوود و سوود زیادکردنه، ئه‌م شێوه مرۆڤه که‌سایه‌تیه‌کی بازرگانیی هه‌یه و خوێنی سه‌رمایه‌گوزاری و سوود زیادکردن به دهمارهکانییدا دێت و ده‌گه‌ڕێت. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شێوه که‌سایه‌تییه که‌سی دیکه هه‌یه که هه‌موو خه‌ون و خولیاکانی به سه‌رمایه و سوود زیادکردنه‌وه گرێ نه‌داوه، واته که‌سێکه که به به‌شێکی که‌م ڕازییه و پێشوازی له ژیانێکی ساده و ساکار ده‌کات. به‌ڵام نابێ له‌و به‌ستێنه‌دا له یادی بکه‌ین که هه‌ندێ که‌س خاوه‌ن توانا و پۆته‌نسیالی زۆر گه‌وره‌ن و ده‌توانن به هه‌مان ده‌رفه‌تی هاوشێوه‌ی که‌سانی دیکه، گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وت و دهرفهتزیادکردن بۆ خۆیان بخولقێنن. زۆر جار ده‌گوترێت که تۆ ده‌توانی به گوشار ده‌ست به سه‌ر سه‌رمایه‌ی که‌سێکی ده‌وڵه‌مه‌نددا بگریت، که‌سێک که له زانیاری و زانست و توانا و په‌یوه‌ندی و له ده‌رفه‌تدا ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌و که‌سه له بچووکترین ده‌رفه‌ت و هه‌لدا ده‌توانێ بێته‌وه سه‌رپێ و جێگه و پێگه‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بسازێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌مان به‌سه‌رهات و ڕوودا ده‌کرێ بۆ که‌سێکی هه‌ژار کاره‌سات بێ، کاره‌ساتێک که هه‌موو هه‌بوو و نه‌بووی بۆ کاتێکی دور و درێژ له‌ناو ببات و ڕه‌نگه هه‌رگیز نه‌توانێ بێته‌وه سه‌رپێ. ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و تێبینیانه به شێوه‌یه‌کی شیاو و مه‌نتیقی پێکه‌وه گرێ بده‌ین، ئه‌وه ده‌توانی به‌م شێوه ئه‌نجامگیری بکه‌ین: “دوۆرکین” له‌لای گرینگه که ڕه‌نج و هیلاکبوون سه‌مه‌ری خۆی هه‌بێ، واته کاتێک که‌سێک زیاتر خۆی هیلاک ده‌کات و زیاتر هه‌وڵ ده‌دات، ئه‌وه ده‌بێ ئه‌و هه‌وڵانه بێسهمهر نه‌بن. پاشان نابێ دابه‌شکاری ده‌رفه‌ته‌کان وابێ که هیچ ئاوڕ له تواناییه سروشتییه‌کان نه‌داته‌وه، که‌سی وا هه‌یه که هه‌ر له سروشته‌وه خاوه‌ن کۆمه‌ڵێک توانا و پۆته‌نسیالی شه‌خسییه و له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و تواناییانه باشترین ده‌رفه‌ت و هه‌ل بۆ جێگه و پێگه‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی ده‌ڕه‌خسێنێت. پرسی دادپه‌روه‌ری پرسێکی گه‌وره و جیددیه که “دوۆرکین” چه‌ترئاسا به سه‌ر پرسی یه‌کسانییدا هه‌ڵی ده‌کا، ئه‌گه‌رچی “دوۆرکین” له که‌م شوێنی به‌رهه‌مه‌کانییدا به شه‌فافی باس له دادپه‌روه‌ری ده‌کا، به‌ڵام ژێربه‌نای بیرۆکه‌ی یه‌کسانیی “دوۆرکین” ئایدیای دادپه‌روه‌رییه. “دوۆرکین” به‌م شێوه باس له دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات: بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی دوو خاڵ زه‌روور و حهیاتیین، خاڵی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که ئازادی گه‌وره‌ترین ده‌ور ده‌گێڕێ و هیچ تاکێک نابێ زیاتر و که‌متر له‌وه ده‌رفه‌تی هه‌بێ که ببێته هۆی شێواندنی ئه‌و نه‌زمه ئازادییه، به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه نابێ ئاوڕ له‌وه نه‌ده‌ینه‌وه که هه‌رتاکێک چه‌نده و به چ شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ و ته‌قه‌لای خۆی ده‌دا. گرێدانی شیاو و دادپه‌روه‌رانه‌ی ئه‌و دوو خاڵه گه‌وره‌ترین هونه‌ره بۆ پیاده‌کردنی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تیی. بۆ مهیدانیکردن و گرێدانی ئه‌و خاڵه گرینگه “دوۆرکین” وێنه‌یه‌کی جوانمان دێنێته به‌رچاو. کۆمه‌ڵێک کۆچه‌ر ڕووده‌که‌نه دوورگه‌یه‌کی نائاوه‌دان و خوازیاری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌و دوورگه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی ئیمکان و ده‌رفه‌تی ئه‌و دوورگه هه‌یه به شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه به سه‌ر خۆیاندا دابه‌ش بکه‌ن. بیرۆکه بنه‌ڕه‌تییه‌که به‌م شێوه‌یه: له پله‌ی یه‌که‌مدا هه‌موو ئیمکان و ده‌رفه‌تی ئه‌و دوورگه‌یه به شێوه‌یه‌کی ته‌واو یه‌کسان به سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامه‌کاندا دابه‌ش ده‌کرێ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو له یه‌ك ئاستدا بن و له یه‌ک ئاسته‌وه ده‌ستپێبکه‌ن. دواتر هه‌ر یه‌ک له‌و ئه‌ندامانه بۆی هه‌یه که به‌رهه‌مهێنه‌ر بێت و به‌رهه‌می ڕه‌نج و ماندووبوونی خۆی له بازاڕێکی ئازاد‌دا بفرۆشێ، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی کڕین و فرۆشتن و بازرگانیدا دۆخی سه‌ره‌تای یه‌کسانی به‌ره‌و دۆخێکی نایه‌کسان بڕوات. هه‌تا له هه‌نگاوی سێهه‌مدا بڕوانین و بزانین کام شێوه نایه‌کسانییه له پڕه‌نسیپی دادپه‌روه‌ری دووره و کام له‌و نایه‌کسانیانه قابیلی قه‌بووڵه و ده‌بێ ده‌ستکاری نه‌کرێت، واوه‌تر کام شێوه نایه‌کسانی ده‌بێ له پێناو ده‌رفه‌تی یه‌کسان و ئیمکانی یه‌کساندا ڕاستبکرێته‌وه و ده‌ستکاری بکرێت؟ بۆ منێک که دۆستایه‌تی له گه‌ڵ بیرۆکه‌ی چه‌پدا ده‌که‌م، خاڵێکی سه‌رنجڕاکێش دێته زه‌ینم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، بۆچی “دوۆرکین” به هیچ شێوه باس له‌و بیرۆکه ناکاته‌وه، که چۆن ده‌بوو هه‌موو ئه‌و کۆچه‌رانه به یه‌که‌وه و هه‌ریه‌ک به پێی توانای جه‌سته و هزرو پۆته‌نسیالی خۆی ته‌واوی دوورگه‌که ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه. واته به هاوکاریه‌کی دۆستانه و پاک و دڵسۆزانه؛ ڕه‌نگه وێنه‌ی ئه‌م شێوه مرۆڤه له زه‌ینی “دوۆرکیندا” که بێگومان لیبڕاڵێکی مرۆڤدۆسته و تا ڕاده‌یه‌کی زۆر به سه‌بکی ئه‌رێنی بۆ بوونه‌وه‌ری مرۆڤ ده‌ڕوانێ، هه‌بوونی نه‌بێ. ناوبراو بۆ ڕێزگرتن له تاک و له ئایدیای بازاڕی ئازاد ناچاره ئه‌و وێنه ڕابگرێت و هه‌ر له چوارچێوه‌ی هزری لیبڕالیزمدا بمێنێته‌وه. چونکه به‌ناوه‌ندکردنی دابه‌ش و دابه‌شکاری و هاوکاری دادپه‌روه‌رانه، ناتوانێ له ته‌ک ئازادی تاک و بیرۆکه‌ی لیبڕالیزمدا ته‌با بێ. به پێچه‌وانه‌ی “تۆماس موڕوس”، “دوۆرکین” له هیچ ساتێکدا جیهانبینی لیبڕالیزمی خۆی وه‌لا نانێ، ئه‌گه‌رچی لایه‌نگرێکی گه‌وره‌ی ئایدیای یه‌کسانییه، به‌ڵام له هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی بیرکردنه‌وه‌یدا پڕنسیپه باڵاکانی لیبڕالیزم ده‌پارێزێ.”دوۆرکین” باش ده‌زانێ که له‌و وێنه‌دا، واته له وێنه‌ی ئه‌و دوورگه‌دا ئیمکانه‌کان و (که‌یفییه‌ت) کوالێتی ده‌رفه‌ته‌کان جیاوازن، ده‌کرێ گۆشه‌یه‌کی دوورگه‌که زه‌وی و زاری به‌به‌هره و به به‌ره‌که‌تی تێدا بێ، ئاخر خۆ کانی و ئاو و سامانه سروشتییه‌کان ده‌ور ده‌گێڕن، خۆ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه ده‌بێ به میکانیزمێک له گه‌ڵ یه‌کدا به‌راورد بکرێن. پاشان نابێ له یادی بکه‌ین که به‌خێڵی بردن (حه‌ساده‌ت) تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌ور ده‌گێڕێ، پاش دابه‌شکاری یه‌کسانی سه‌ره‌تا، پاش هه‌وڵ و خۆ هیلاککردنی جیاوازی تاک، له هه‌نگاوی سێهه‌مدا، پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی ئیمکانه جیاواز و ده‌رفه‌ته جیاوازه‌کان، تا چ ڕاده‌یه‌ک حه‌ساده‌ت و خۆویستی ناساخ ئێخه‌ی کۆچه‌ران ده‌گرێت. ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه وێنه‌ی تاکێکی خۆویستووی ناخ پڕ له ره‌کابه‌ره که له لیبڕالیزمدا به‌رجه‌سته‌یه. “دوۆرکین” له‌و به‌ینه‌دا تا ڕاده‌یه‌ک گیری کردووه، چونکه ئایدیای یه‌کسانیی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر به ناخی سۆسیالیزمه‌وه به‌نده، ڕه‌نگه ئه‌و جیهانبینیه‌ش له دوو سه‌د ساڵی ڕابردوودا گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به گه‌شه‌ی ناوه‌رۆکی یه‌کسانی کردبێت، به‌ڵام بیرمه‌ندانی لیبڕالیزم هه‌روا به هاسانی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و بیرۆکه نابن و هه‌روا به هاسانی مه‌یدان بۆ سیستمه فیکریه‌کانی دیکه چۆڵ ناکه‌ن. ئه‌گه‌ر بۆ سه‌ر وێنه‌ی دوورگه‌که بگه‌ڕێمه‌وه، ئه‌وه باش ده‌زانین که میکانیزمی بازاڕی ئازاد یه‌کسانییه سه‌ره‌تاییه‌که ده‌سڕێته‌وه و دۆخێکی نایه‌کسان دێنێته ئاراوه. واوه‌تر شانس و به‌ختیش ده‌ور ده‌گێڕن، به‌رهه‌م و به‌رامه‌ی ڕه‌نج، که‌ش و ئاو و هه‌وا و قه‌یران، زۆر جار به‌بێ پرسی ئێمه و تاک سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیان ده‌بێ. بیرۆکه‌یه‌کی به‌بنه‌مای ئایدیای یه‌کسانیی ده‌بێ به گوێره‌ی پێویست و دادپه‌روه‌رانه ئاوڕ له‌و دیاردانه بداته‌وه. له ئاکامدا خودی “دوۆرکین” ده‌ڵێت: نایه‌کسانییه‌ک که هۆکاره‌که‌ی بۆ خۆ هیلاکبوون و ڕه‌نجی تاک ده‌گه‌ڕێته‌وه قابیلی قه‌بووڵه، چونکه هه‌ندێ که‌س بایه‌خی زیاتر به کاتی ئازاد و پشوودان ده‌ده‌ن، ئه‌مانه‌ش ده‌چنه خانه‌ی ده‌رفه‌ت و ئیمکانه‌وه، که‌س هه‌ن که که‌ڵک له‌و ده‌رفه‌ته وه‌رده‌گرێ خۆی هیلاک نه‌کات، کاتی ئازادی هه‌بێت و به‌دوا خولیاکانی خۆیدا بڕوات، به‌تایبه‌ت ئه‌و خولیا و حه‌زانه‌ی که ڕه‌نگه گرێدراوی سه‌رف و سه‌رمایه نه‌بن، یاخۆ که‌سیش هه‌یه که ئاماده‌یه بیست و چوار کاتژمێر کار بکات و خۆی هیلاک بکات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌و خولیا و خه‌ونه شه‌خسیانه‌ی بگات، که گرانن و سه‌رفی زۆریان ده‌وێ. به‌واتایه‌کی دیکه “دوۆرکین” ئاوڕ له دادپه‌روه‌ری ڕه‌نج و هه‌وڵ و خه‌لاقییه‌تی تاکه‌کان ده‌داته‌وه. نایه‌کسانیش که له سه‌ر بنه‌مای ڕیسک و هه‌ڵه‌ی تاک دێته ئاراوه، له به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ماح و تێرنه‌خواردن کاره‌سات و ماڵوێرانی لێده‌که‌وێته‌وه، به هه‌مان شێوه کێشه و گرفتی عام نییه. به‌ڵام کاتێ که‌سێک ڕیسکێکی گه‌وره ده‌کات و خۆی له مامه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌دا و به بۆنه‌ی هه‌لومه‌رجی گونجاوه‌وه ده‌بێته خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه‌کی زۆر، ئه‌وه نابێ وادار به‌وه بکرێ، ئه‌و سه‌رمایه‌ی خۆی به سه‌ر ده‌ستکورته‌کاندا دابه‌ش بکاته‌وه. واوه‌تر ئه‌و که‌سانه‌ی که که‌متر دۆستایه‌تی له گه‌ڵ ڕیسکی گه‌وره‌دا ده‌که‌ن، نابێ بۆ ڕیسک و فه‌وتانی خۆشڕیسکهکان به‌رپرسیار بکرێن. به‌ڵام ڕیسکیش هه‌یه که له سه‌ره‌تاوه به ریسکێکی گه‌وره و مه‌ترسیدار نه‌بینراوه، له‌و شێوه دۆخانه‌دا ده‌بێ جیاوازتر بۆ دیارده‌که بڕوانین. ڕیسکیش هه‌یه که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دیاره، به‌ڵام ده‌توانی له به‌رامبه‌ر ئه‌و ریسکهدا خۆت بیمه بکه‌یت، کاتێ که‌سێک ئاگاداری ته‌واوی له سه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه هه‌یه و ده‌شزانێ که ده‌کرێ سه‌ر نه‌گرێ، به‌ڵام خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕیسکهدا بیمه ناکات، ئه‌وه که‌مته‌رخه‌م بووه و دۆڕانی خۆی به ده‌ین و به ملی خۆی. هه‌رکه‌سیش که خۆی له به‌رامبه‌ر ڕیسکێکدا بیمه ده‌کا، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانێ که ده‌کرێ سه‌رفی بیمه‌که‌ی له ئاکامدا به هه‌ده‌ر بڕوا، له‌م شێوه معامهلانهدا هه‌رکه‌س بۆ خۆی به‌رپرسه، چ خۆی بیمه نه‌کات و ماڵی به‌هه‌ده‌ر بچێ، چ خۆی بیمه بکات و سه‌رفی بیمه‌که‌ی به هه‌ده‌ر بچێ. ئه‌م لایه‌نه‌ی بیمه و ڕیسک هیچ سات له ته‌ک بیرۆکه‌ی ده‌رفه‌ت و ئیمکانیاتی یه‌کساندا ناته‌با نین و نابن. به‌ڵام دۆخ و کات و ساتی وا دێنه پێشه‌وه که تاکێک به‌بێ تاوانی خۆی ماڵ و حاڵی به فیڕۆ ده‌ڕوات و ده‌که‌وێته دۆخێکی ناهه‌مواری هه‌ژارییه‌وه، له‌و کاتانه‌دا کۆمه‌ڵگه و عام ده‌بێ هه‌ڵوێستی دادپه‌روه‌رانه بنوێنن و یارمه‌تیده‌ر بن، زۆر جار له ئاکامی ناساخیی و پێکدادان و کاره‌ساتێکی ڕێگای هاتووچۆدا که‌سێک که‌مئه‌ندام ده‌که‌وێته‌وه و پێویستی به یارمه‌تی که‌سی ده‌ره‌وه هه‌یه، ئه‌م دیارده چاوه‌ڕواننه‌کراوانه ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی دیکه مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدا بکرێ. تا ئێره من خۆم به بیرۆکه‌کانی “دوۆرکینهوه” سه‌رگه‌رم کرد و لێره و له‌وێ ڕوانگه‌ی خۆمم ئاوێته کردن. به‌ڵام ئێستا له دوایین هه‌نگاودا ئاماژه به کۆمه‌ڵێک سه‌رنجی خۆم ده‌ده‌م که هه‌موویان به گشتی له ژێر ناوی یه‌کسانیی له ڕوانگه‌ی سۆسیالدیمۆکڕاتیزمهوه داده‌ڕێژم. له سه‌ره‌تای شۆڕشی فه‌ڕه‌نساوه، له‌و کاته‌وه‌ی که چوارچێوه‌ی نیزامی کۆمه‌ڵایه‌تی مۆدێڕن هێڵکێشی ده‌کرێ، سێ ده‌سته‌واژه‌ی سه‌ره‌کی ئازادی، یه‌کسانی و برایه‌تی (هاوپشتی) گه‌وره‌ترین ده‌ور ده‌گێڕن و به ته‌واویی کراونه‌ته پێوه‌ر بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی باش و دادپه‌روه‌ر و سه‌رده‌میی. ژماره دووی گۆڤاری هێما به تێروته‌سه‌لی ئاوڕی له ده‌سته‌واژه‌ی ئازادی داوه‌ته‌وه، له بابه‌تێکی خۆمدا له ژێر ناوی “سه‌باره‌ت به ده‌سته‌واژه‌ی ئازادی، لاپه‌ڕه‌ی ۵–١٩” به باشی ئاماژه‌م به سێ مۆدێل له ئازادی داوه، واته ئازادی نه‌رێنی، ئازادی ئه‌رێنی و ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌و سێ هێڵه له ئازادی که له سێ سه‌د ساڵی ڕابردوودا جێکه‌وتوون و هه‌نگاو به هه‌نگاو یاسا و ڕه‌وشت و تاکی سه‌رده‌می مۆدێڕنیزمیان پێگه‌یاندووه و پێناسه کردووه. له درێژه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌دا ئه‌وه‌م سه‌لماند که ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تی به لوتکه‌ی گه‌شه‌ی ئه‌و دیارده له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و ئه‌وه بیرۆکه‌ی چه‌پ و سۆسیالیزم بووه که گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به‌و سه‌بکه له ئازادی کردووه. ئێستا که باس له ده‌سته‌واژه‌ی یه‌کسانیی ده‌که‌م، هه‌مان ڕوانگه دووپات ده‌که‌مه‌وه، که بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌و حه‌وزه‌دا گه‌وره‌ترین کاریگه‌ر و وزه‌به‌خش بووه بۆ ئه‌وه‌ی که یه‌کسانیی ئه‌و واته به‌رین و قوڵه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌ربگرێت. له سه‌ره‌تای ئه‌و بانگه‌شه گه‌وره‌ی شۆڕشی فه‌ڕه‌نساوه یه‌کسانیی ته‌نیا بۆ بواری یاسا ته‌رخان کرابوو، واته بۆ ئه‌وه‌ی که چیدیکه له به‌رامبه‌ر یاسادا مرۆڤی ده‌ستی یه‌ک و مرۆڤی ده‌ستی دوومان نه‌مێنێ. بۆ ئه‌وه‌ی بسه‌لمێندرێ که هیچ مرۆڤێک له سه‌ر ڕووی زه‌وی جێگری هیچ خوداوه‌ندێک نییه و یاسا ده‌بێ له سه‌ر بنه‌مای یه‌ک ده‌ق و یه‌ک واتا و یه‌ک ناوه‌رۆک قه‌زاوه‌ت بکات و بڕیاری یاسایی ده‌ربکات. به‌ڵام ئه‌وه بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و سۆسیالیستی بوو که پرسی یه‌کسانی به زۆر لایه‌نی دیکه‌وه گرێ دا، واته به یه‌کسانی داهات و ئیمکانیات و تێڕوانین و به‌شداربوونی یه‌کسانی شارۆمه‌ندان له پڕۆسه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییدا. (ئه‌گه‌رچی بیرۆکه‌ی چه‌پ له مامه‌ڵه‌ی له ته‌ک بیرۆکه‌ی دیموکڕاسیدا زۆر که‌موکه‌سری به خۆیه‌وه بینی و هه‌ڵه‌ی بنه‌ڕه‌تی کرد)؛ وته‌یه‌کی شاعێری ناوداری ئاڵمانی “بێرتۆڵت بڕێشت” هه‌یه که ده‌ڵێ، با پێش هه‌موو شت زگی تێر ده‌ور بگێڕێ، ئه‌وکات بیر له ڕه‌وشت و ئیخلاقی شیاو و باش بکه‌ینه‌وه. ئه‌م وته‌ی “بڕێشت” هه‌ر زووتر کاکڵی بیرۆکه‌ی سۆسیالیزم بوو، کاتێک چینی کرێکار و چینی نه‌داری نێو کۆمه‌ڵگه زۆر نامرۆڤانه ده‌چه‌وسێنرایه‌وه، کاتێک که ژنان، به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵگه، له بنه‌ڕه‌تترین مافه‌کان بێبه‌ش کرابوون، ئه‌و کات یه‌کسانیی چ واته‌یه‌کی به‌ده‌سته‌وه ده‌دا؟ مه‌گه‌ر ئه‌وکات یه‌کسانیی له ناوه‌رۆکدا به‌تاڵ نه‌ده‌هاته به‌رچاو؟ بیرمه‌ندانی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ زۆر بوون که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ناته‌باییه‌کی گه‌وره‌یان له نێوان ئه‌و سێ کاتهگۆریهدا به‌دی ده‌کرد. له سه‌ره‌تاوه بڕیار بوو که ئه‌و سێ ده‌سته‌واژه ته‌واوکاری یه‌کتر بکه‌ن و پێکه‌وه هێڵکێشی نیزامێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌م بکه‌ن. به‌ڵام ئازادی ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ئازادی نه‌رێنیدا مایه‌وه و تا راده‌یه‌ک ده‌رفه‌تی بۆ ئازادی ئه‌رێنی خۆش کرد، به‌ڵام ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تی کرایه پرسی سه‌ره‌کی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی. یه‌کسانیش که ته‌نیا له قه‌واره‌ی یاسادا مایه‌وه و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی که ده‌بووه هه‌نگاوی دووه‌م و ته‌واوکاری هه‌نگاوی یه‌که‌می ده‌کرد، هه‌ڵنه‌گیرا، لێره‌شدا دیسانه‌وه بزووتنه‌ووه‌ی چه‌پ بوو که واتایه‌کی به‌رینتری به‌و ده‌سته‌واژه به‌خشی. ئه‌وه بوو که جیهانبینی لیبڕالیزم زۆر به خێرایی ئه‌و که‌لێنه‌ی به‌دی کرد که سۆسیالیزم په‌نجه‌ی سه‌رنابوو و له زووترین ده‌رفه‌تدا هه‌وڵی چاره‌سه‌ری دا. له ئاڵمان له ساڵهکانی١٨٨٠–کاندا “ئۆتۆ فۆن بیسمارک” به‌بێ ڕاوه‌ستان کۆمه‌ڵێک یاسای ده‌رکرد بۆ ئه‌وه‌ی ئاگری ناڕه‌زایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ دامرکێنێ و ده‌نگی به‌رزی ناڕه‌زایه‌تی چینی کرێکار کپ بکات. ئه‌مڕۆ هیچ تیئۆریه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ناتوانێت ئاوڕ له یه‌کسانیی نه‌داته‌وه، به‌شی زۆری داواکاری و پێشنیاره‌کانی ئه‌و ده‌سته‌واژه ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ به بیرۆکه‌ی سۆسیالیزمه‌وه گرێدراون، به‌ڵام ڕێژه‌ی ئه‌و بیرمه‌ندانه‌ی که ددان به کاریگه‌رییه ئه‌رێنیه‌کانی سۆسیالیزمدا ده‌نێن زۆر که‌من، ته‌نیا کۆمه‌ڵێک بیرمه‌ندی به‌رجه‌سته هه‌ن، بۆ وێنه خودی “ڕۆنالد دوۆرکین” که خۆیان له هێڵی فیکری لیبڕالیزمدا ده‌بیننه‌وه، به‌ڵام لیبڕالیزمێک که باوه‌ڕی به یه‌کسانی هه‌یه، ته‌نانه‌ت باوه‌ڕێکی پته‌ویش، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی فیکریی خودی لیبڕالیزم دوور بکه‌ونه‌وه. له دوایین خاڵدا ده‌بێ ئاوڕێک له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رده‌م و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان بده‌ینه‌وه، تا بزانین ئه‌و ده‌سته‌واژه له چ سووچێکه‌وه ده‌توانێ کاریگه‌ر بێ و له چ بوارێک‌دا ئه‌رکی گه‌وره‌ی مێژوویی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. کۆمه‌ڵگه دیموکڕاسی و خۆشگوزه‌رانه‌کان زۆر به باشی ده‌زانن که هێشتا پرسی یه‌کسانیی ڕێگایه‌کی دوور و درێژی بۆ بڕین له پێشه، چونکه به سه‌ر هه‌موو سه‌رمایه و ئازادی و ده‌رفه‌تێکدا، جیاوازی “چینایه‌تی” هه‌ر هه‌یه، ئه‌و بابه‌ته‌ی که به‌ڕێز “د. یه‌نس گڕالکه” له‌م ژماره‌دا بڵاوی کردۆته‌وه، زۆر به باشی ئاماژه به کێشه‌ی یه‌کسانیی ده‌دا. ناوبراو به باشی په‌نجه ده‌نێته سه‌ر کۆمه‌ڵێک ده‌رفه‌ت و ئیمکانیاتی مادی “چین” و توێژێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و کاریگه‌ری نه‌رێنی ئه‌و دیارده بۆ سه‌ر حه‌وزه‌ی سیاسی و حه‌وزه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵایه‌تی. به‌ڵام کێشه‌ی یه‌کسانیی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا هه‌ر زۆر به‌رینتر و ئاڵۆزتره. هه‌ر له بواری یاساوه بگره هه‌تا ده‌گاته جیاوازی چینایه‌تی، جیاوازی و نایه‌کسانی نێوان ره‌گه‌زه‌کان، واوه‌تر نایه‌کسانی داهات و نه‌زمی بهڕهسمییهتناسینی هه‌ندێ پیشه و ئه‌رک و ئیشی نێو بازاڕ و حه‌قده‌ست؛ ئه‌وه ڕێکخراوه چه‌په‌کانن که ده‌توانن به باشی ئه‌و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییانه تیئۆریزه بکه‌ن و بخه‌نه نێو پڕۆگرام و به‌رنامه‌ی سیاسی خۆیانه‌وه. به‌ڵام به ئاوڕنه‌دانه‌وه‌یان له زانستی کۆمه‌ڵناسی و سیاسی و زۆر لایه‌نی دیکه، ده‌رفه‌تێکی گه‌وره له کیسی خۆیان ده‌ده‌ن. که‌مکاری له‌و حه‌وزه‌دا و که‌مکاری دیکه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و که‌مکاری و که‌مته‌رخه‌میه بووه‌نه‌ته هۆکاری سه‌ره‌کیی بۆ لاوازبوونی بیرۆکه‌ی چه‌پ له هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستاندا.
مانگی ئاوگوستی ٢٠٢٢