رۆژ: كانونی یه‌كه‌م 17, 2021
لە محەمەدی بڕواوە بۆ محەمەدی مێژوو
لە نووسینی العفیف الاخضر خوێندنەوەكردن بۆ كتێب گرنگی‌و كاریگەری هەیە لە سەر خوێنەر، بەتایبەتی خوێندنەوە بۆ هەندێك لە کتێبە قەدەغەكراوەكان هەمیشە توانیویەتی ببێتە سەرچەشنی گۆڕان‌و تێفكرینی زیاتری مرۆڤایەتی بۆ مێژووی خودی مرۆڤ و پڕۆسەی ژیان. ئەم كتێبەش بەجۆرێك لە جۆرەكان هەوڵیداوە دەست بەرێت بۆ قەدەغەكراوەكانو ڕاستیەكان لە گۆشەنیگای زانستی‌و لە ژێر تیشكی زانستی سەردەمو […]
Read More«هێما» و چه‌ند سه‌رنج!
له پێوه‌ندییه‌کی دۆستانه‌دا، داوام لێ‌کرا به ویستی خۆم، وتارێک بۆ گۆڤاری «هێما» بنووسم. ئه‌م وتاره‌ی به‌رده‌ستی خوێنه‌ر، گشتی و کراوه‌یه و ده‌ربڕی بۆچوونی نووسه‌ره‌که‌یه‌تی و بۆ مەبەستی دانووستاندن و ئاڵوگۆڕی بیروڕا نووسراوه، نه‌ک داسه‌پاندنی بیروبۆچوونی نووسه‌ر، کە خۆی ئاگاداره، زانین و زانیاری و تێگه‌یشتنی ئه‌و، سنوورداره! بابەتەکە له‌م به‌شانه پێکهاتووه: هێما وەک وشە، هێما وەک […]
Read Moreبیرۆکه‌ی مافی مرۆڤ به‌هایه‌کی سیاسی و ئیخلاقیی گه‌ردوونییه
بیرۆکه‌ی مافی مرۆڤ به‌هایه‌کی گه‌وره‌ی مرۆییه که هیچ سنوور و فه‌رهه‌نگێک نیسبی ناکاته‌وه. بێگومان خودی ئه‌م تێزه گفتوگۆ و مشتومڕی زۆر هه‌ڵده‌گرێت. ڕوانگه هه‌ن که ئه‌م ئایدیا به داهێنانێکی ڕۆژئاوایی و ئه‌ورووپایی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، به داهێنانێک که له سه‌ر بنه‌مای تاکپه‌ره‌ستی و تاکخوازی (لیبڕالیزم)، یاخۆ مه‌نتیق و بایه‌خدان به ئازادی بێسنووری تاک دامه‌زراوه و […]
Read Moreڕه‌خنه‌گر و کۆمه‌ڵگه
مێتۆد خۆی تیئۆرییه. هه‌ر سه‌بکه مێتۆدێک له ڕه‌خنه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که مرۆڤ وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام له سێ دونیای جیاوازدا ده‌ژی. دونیای یه‌که‌م دونیای واقعییه، ئه‌و دونیای که هه‌ر مرۆڤێک به گوێره‌ی ده‌رک، لۆژیک و هه‌ستی خۆی، یا له ڕووی ئه‌زموون و مه‌نتیقی خۆیه‌وه پێناسه‌ی ده‌کات. دونیای سێیه‌م دونیای داهاتووه، ئه‌و دونیای که هه‌ر […]
Read Moreکولتوری بیرەوەری و بەکولتورکردنی بیرەوەری
(هەنگاوی خۆشبەختی کۆمەڵگا لە بە زانست کردنی بیرەوەریەوە دەست پێ دەکات) لە رووی زانستیەوە داهێنانەکان هەنگاوی زۆر گه‌وره‌و پێشکەوتووی هومانیستیان بەرەو پێشەوە ناوە و دەنێن، واتە لە ئەمڕۆدا نەک تەنیا داهێنانی تەکنیکی گرنگی پێ دەدرێت، بەڵکو زیاتر لەوە داهێنانە مرۆڤایتییەکانە، لەبەر ئەوەی داهینانی تەکنیکی دەشێت لایەنی نێگێتیڤیش لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، بۆیە ئێستا وڵاتانی بەسەنعەت […]
Read Moreجێگا‌و شوێنی بزاڤی رۆژهەڵاتی کوردستان له جیهانی سەردەمدا
واتای دەوڵەت (stete) پێکهاتووە لە جەماوەر، سەرزەوین، دەسەڵات(حکومەت) و بابەتی سەرەکیەکەشی هێزە. دەوڵەت بابەت و بناغەدانەری پهیوەندیەکانی نێونەتەویی و سیاسەتی جیهانییەو لە پهیماننامەکانی وستفالی ١٦٤٨، وین١٨١٥، ورسال١٩١٩و پوتسدام ١٩٤٥ و هەروەها لە یاسای نێونەتەوییدا ڕەنگی دادوەتەوە و بە پێی ئەم یاسایانە جیهانی سەردەم بەڕێوەدەبرێت. لە لایەکی ترەوە دەسەڵات لەم دواییانەداو لە ڕوانگەی وڵاتە زلهێزەکانی جیهانەوە […]
Read Moreئەخلاق لە سیاسەتدا
سیاسەت بۆ مرۆڤ چالاکییەکی حاشاهەڵنەگر و پێویستییەکی سەرەکییە بۆ بونیاتنان و سازکردنی کۆمەڵگا، بەڵام گرینگ پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان یاسا و بەرژەوەندییە، ئەو جێگایەی کە ئێستا ڕوونتر لە هەمووکات، بە هۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و پەرەسەندنی شێواز و ڕێکاری پێوەندییەکان، ئاستی متمانەی بە سیاسەت لە هەموو کات زیاتر دابەزاندووە. ڕۆژ نییە مانشێتی ڕۆژنامەکان، بە هەواڵی گەندەڵی […]
Read More