کۆمەڵایەتی
دیدارێک له گه‌ڵ شێرزاد حه‌سه‌ن
هێما: به‌ڕێز شێرزاد حه‌سه‌ن، ئێوه وه‌ک پسپۆڕێکی بواری په‌روه‌رده، وه‌ک ڕه‌خنه‌گرێکی ئه‌و بواره، به چ شێوه‌یه‌ک بۆ ده‌سته‌واژه‌ی دادپه‌روه‌ری ده‌ڕوانن، واته ئایا ده‌سته‌واژه‌ی دادپه‌روه‌ری له پانتایی نیزامی په‌روه‌رده‌دا له کوردستان ده‌ورێک ئه‌گێڕێ؟ شێرزاد حه‌سه‌ن: له راستییدا چه‌مکی دادپه‌روه‌ری هه‌ر له یۆنانی کۆنه‌وه (جا خودی ڕێنه‌سانسیش قه‌رزداری یۆنان ماوه‌ته‌وه)، هه‌ر له‌و کاته‌وه تۆمارکردن دێته ئاراوه، له […]
Read Moreژن، ژیان
پێشکه‌ش به دایکم “ئامین پیرۆتی”، ژنانی نیشتمان، ژینا و ژیناکان ژن، ژیان ژن مرۆڤ بە نێر و مێ دابەش دەکرێن و هەرکیان مرۆڤی همۆساپێنن. بوون و نەبوون له هەرکیانه‌وه دێ و هیچیان له‌ویتر بانتر و ژێرتر نییه. چیرۆکی خەیاڵی ئادەم و حەوا، تێگه‌یشتنی خودا- به‌نده، خالق و مه‌خلوق و بۆچوونی زۆرینه‌ی فه‌یله‌سووف و بیرمه‌ندی سه‌رگۆی […]
Read Moreدادپه‌روه‌ری و گه‌شه‌ی دیارده‌یه‌ک.
دادپه‌روه‌ری ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ئیخلاقی و سیاسییه و له هه‌موو کۆمه‌ڵگه و نه‌زمێکی سیاسیی‌دا رۆڵێکی به‌رچاو و حه‌یاتیی هه‌یه. ڕه‌نگه ته‌نیا ده‌سته‌واژه‌ی ئازادی بتوانێ هاوشێوه‌ی دادپه‌روه‌ری کاریگه‌ر بێ و چه‌شنی ئیده‌ئالێکی نۆڕماتیڤی بڕی هه‌بێ. چ کۆمه‌ڵگه‌ی سوونه‌تی و چ کۆمه‌ڵگه مۆدێڕنه‌کان، هه‌ریه‌ک به شێوه‌یه‌ک و له سه‌ر بنه‌مای کۆمه‌ڵێک ده‌ق ئه‌و ده‌سته‌واژه به ناوه‌رۆک و واتا پڕ […]
Read Moreسه‌باره‌ت به ده‌سته‌واژه‌ی یه‌کسانیی
بیرمه‌ندی ئه‌مریکایی “ڕۆناڵد دوۆرکین” زۆر به شیاوی ئاوڕ له گه‌شه‌ی ناوه‌رۆکی ده‌سته‌واژه‌ی یه‌کسانیی ده‌داته‌وه، ناوبراو ئاماژه به یه‌کسانیی ده‌رفه‌ت و ئیمکانیاتی شارۆمه‌ندان ده‌دات؛ “دوۆرکین” بۆ سه‌لماندنی زه‌رووره‌تی ئه‌و ناوه‌رۆکه په‌نا ده‌باته به‌ر پڕه‌نسیپێکی باڵای ئیخلاق و زۆر که‌متر هاوشێوه‌ی “جۆن ڕۆڵس” پڕه‌نسیپی هاوکاریی شارۆمه‌ندان ده‌کاته پێوه‌ر، واوه‌تر ماڵئاوایی له پڕه‌نسیپی بڕیارنامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات و ڕوانگه‌و […]
Read Moreئازادی به شێوەیەکی دیکه
ئاخافتنێکی کراوه له ته‌ک دوکتۆر دیتمار ڤێبه‌ر−دا دوکتۆر ڤێبه‌ر ساڵانێکی زۆر له زانکۆی شاری دارمشتات (وڵاتی ئاڵمان) له بواری په‌روه‌رده‌دا ده‌رسی وتۆته‌وه، ناوبراو ئێستا بەڕێوەبەر و سه‌رپه‌رشتی خوێندنگه‌یه‌که له هه‌مان شاردا. دوکتۆر هیوا ئه‌م دیداره‌ی له مانگی ژانویەی ٢٠٢٢–دا ئه‌نجام داوه و ئه‌رکی وه‌رگێڕانی گفتوگۆکه‌شی له زمانی ئاڵمانییه‌وه بۆ سه‌ر زمانی کوردی گرتۆته ئه‌ستۆ. «به‌ڵێ، […]
Read Moreگۆمی زرێوار کەوتووەتە بارودۆخێکی سامناکەوە
د. باقر فەرەنگیس – رەشاد مستەفا سوڵتانی ئەگەر شارۆمەندانی کوردستان هەڵویستێکی مێژوویی و هیمەتێکی بەرز و مرۆڤدۆستانەی ژینگەپارێزی نیشان نەدەن، بێگومان نەتەوەی کورد شاهیدی وشکبوون و لەناوچوونی زرێوار دەبن و، تەنیا دەتوانن لەئەتڵەسی جێوگرافیایی چاویان بەنەخشەی ئارشیوکراوی زرێوار بکەوێت. ١. بۆ پرسی ژینگەمان هەڵبژارد؟ ڕۆژ بوو بە حەوتوو و حەوتوو بوو بەمانگ و مانگیش […]
Read Moreلە محەمەدی بڕواوە بۆ محەمەدی مێژوو
لە نووسینی العفیف الاخضر خوێندنەوەكردن بۆ كتێب گرنگی‌و كاریگەری هەیە لە سەر خوێنەر، بەتایبەتی خوێندنەوە بۆ هەندێك لە کتێبە قەدەغەكراوەكان هەمیشە توانیویەتی ببێتە سەرچەشنی گۆڕان‌و تێفكرینی زیاتری مرۆڤایەتی بۆ مێژووی خودی مرۆڤ و پڕۆسەی ژیان. ئەم كتێبەش بەجۆرێك لە جۆرەكان هەوڵیداوە دەست بەرێت بۆ قەدەغەكراوەكانو ڕاستیەكان لە گۆشەنیگای زانستی‌و لە ژێر تیشكی زانستی سەردەمو […]
Read More«هێما» و چه‌ند سه‌رنج!
له پێوه‌ندییه‌کی دۆستانه‌دا، داوام لێ‌کرا به ویستی خۆم، وتارێک بۆ گۆڤاری «هێما» بنووسم. ئه‌م وتاره‌ی به‌رده‌ستی خوێنه‌ر، گشتی و کراوه‌یه و ده‌ربڕی بۆچوونی نووسه‌ره‌که‌یه‌تی و بۆ مەبەستی دانووستاندن و ئاڵوگۆڕی بیروڕا نووسراوه، نه‌ک داسه‌پاندنی بیروبۆچوونی نووسه‌ر، کە خۆی ئاگاداره، زانین و زانیاری و تێگه‌یشتنی ئه‌و، سنوورداره! بابەتەکە له‌م به‌شانه پێکهاتووه: هێما وەک وشە، هێما وەک […]
Read Moreکولتوری بیرەوەری و بەکولتورکردنی بیرەوەری
(هەنگاوی خۆشبەختی کۆمەڵگا لە بە زانست کردنی بیرەوەریەوە دەست پێ دەکات) لە رووی زانستیەوە داهێنانەکان هەنگاوی زۆر گه‌وره‌و پێشکەوتووی هومانیستیان بەرەو پێشەوە ناوە و دەنێن، واتە لە ئەمڕۆدا نەک تەنیا داهێنانی تەکنیکی گرنگی پێ دەدرێت، بەڵکو زیاتر لەوە داهێنانە مرۆڤایتییەکانە، لەبەر ئەوەی داهینانی تەکنیکی دەشێت لایەنی نێگێتیڤیش لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، بۆیە ئێستا وڵاتانی بەسەنعەت […]
Read More